کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل و چه‌ند وڵاتی دیكه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ تل ئاویو و چه‌ند شاری ئۆ‌رووپایی و ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌كێشانی شه‌ڕ و كوژرانی هه‌زاران كه‌س خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ڕۆژی ڕابردوو تا دره‌نگانی شه‌و له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو بوون و دروشمی “نتانیاهوو قاتڵه‌”یان به‌رز كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن. ناڕازیان داویان كرد به‌ زووترین كات ئاگربه‌ست ڕابگه‌یێندرێت و دیله‌كانی ئازاد بكرێن. له ‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ بڕۆكلینی نیۆیۆرك، پاریس و به‌ڕلین دژبه‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌ غه‌زه‌ و كه‌رانه‌ی باخته‌ری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای جبالیا، ده‌ كه‌س كه‌ زۆربه‌یان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-