کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران دژبه‌ری نتانیاهوو له‌ تل ئاویوی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بوون، له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا و سوید لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌رانی ئیسڕائیلی شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیلیان داخست و داوایان كرد به‌ زووترین كات دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس ده‌ست پێ بكات و بارمته‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه ئازاد بكرێن. ناڕازیان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم داوایان كرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ له‌نده‌نی به‌ریتانیا و ستۆكهۆڵمی سوید هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین دژبه‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد و له‌ به‌ریتانیا ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. جێگای ئاماژیه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ده‌یر به‌لح و ڕه‌فه‌ح، ٤٤ فه‌له‌ستینی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.