نه‌یاران و دژبه‌رانی ڕێكخراوه‌ی ئاتلانتیكی شومالی “ناتۆ” و كونفڕانسی ئه‌منیه‌تی موونیخ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان له به‌رلینی ئاڵمان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له دژبه‌رانی په‌یمانی ناتۆ و نه‌یارانی كۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی موونیخ به كۆبوونه‌وه له شاری به‌ڕلین، دژبه سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه و میلیتاریزمی ناتۆ، له‌ناوبردنی ژێنگه و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌روه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه دروشمیان به‌رز كرده‌وه و به ڕێپێوان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ بە ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و كۆنفڕانسی ئه‌منیه‌تی موونیخ نیشان دا.