ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك لەئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا لەبەردەم مه‌قه‌ڕی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌شاری نیۆیۆرك كۆبوونه‌وه و ناڕەزایهتی خۆیان له‌ئاست به‌شداری “ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كوشتاری به‌ندكراوانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠ له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، نیشاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕەئیسی” بۆ مه‌قه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له سه‌رانسه‌ری ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشی لێكه‌وتۆته‌وه و بڕیاره شه‌وی چوارشه‌ممه وتاره‌كه‌ی له‌و ناوه‌نده بخوێنێته‌وه. شایانی باسه كه پێش سه‌فه‌ری سه‌رۆككۆماری ئیسلامی بۆ نیۆیۆرك، ده‌یان ئه‌ندامی دیمۆكرات و كۆمای كۆنگره‌ی ئا‌مریكا له نامه‌یه‌كدا داوایان كرد له ”جۆ بایدن” ویزا بۆ ئه‌و جه‌لاده ده‌رنه‌كات.