ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل و لایه‌نگرانی فه‌لاستین له وڵاتانی سویس، به‌ریتانیا و قه‌ڕانسه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو له شاری تل ئاویو له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاره‌كانی مه‌نچستر و برایتۆنی به‌ریتانیا، بێڕن له سویس و پاریس له فه‌ڕانسه دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له غه‌زه ڕێپێوانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له گه‌لی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند.