ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو چوار دیلی ئیسڕائیلی له هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئۆردووگای نۆسه‌یرات له كه‌رتی غه‌زه ئازاد كران و دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، هوله‌ند، فه‌ڕانسه و ئه‌مریكا دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل بوون. شایانی باسه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاند: له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، سێ هه‌زار منداڵی فه‌له‌ستینی كه‌م ئه‌ندام بوون.