لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ژاپۆن و مه‌راكش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تۆكیۆی ژاپۆن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه كه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه ڕابگرن و ڕێگه بده‌ن یارمه‌تیه مرۆییه‌كان بگاته ده‌ست ژنان و منداڵانی لێقه‌وماوی ئه‌و شه‌ڕه. هه‌روه‌ها له وڵاتی مه‌راكش هه‌زاران كه‌س به دروشمی شه‌ڕ ڕابگرن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوایان كرد به زووترین كات ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ڕابگه‌ینن و چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌وه زیاتر كۆمه‌ڵكوژ بكرێت.