شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دژبه‌رانی شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی بارمته‌گیراوانی ئیسڕائیلی له غه‌زه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون.
له ڕێكه‌وتی ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ دا گرووپی حه‌ماس هێرشی كرده سه‌ر ئیسڕائیل و وێڕای كوشتنی ١٢٠٠ كه‌س، ٢٤٠ كه‌سی به بارمته گرت و بۆ كه‌رتی غه‌زه گواسته‌وه. ئێستا پاش یه‌ك مانگ شه‌ڕ، چه‌ندین كه‌س له بارمته‌گیراوان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماس و به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل كوژراون و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێشتا زیندوون هه ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیلیش په‌یوه‌ست به‌و خۆپێشاندانه بوون و داویان كرد، به‌زووترین كات كۆتایی به‌و شه‌ڕه بێنن و بارمته‌گیراوان ئازاد بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو له وڵاتانی پاكستان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، عێراق، ئاڵمان و فه‌ڕانسه هه‌زاران كه‌س دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و به ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسی له‌نده‌نه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.