ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئێسپانیا و ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل شه‌وی ڕابردوو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆبوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. ناڕازیان خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی مادرید و بارسلوونای ئێسپانیا لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان ڕێكخست و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و پێكهاتنی وڵاتی فه‌له‌ستین بوون.