ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و هه‌زاران ئیسڕائیلیش له تل ئاویو خوازیای ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ و لایه‌نگری فه‌له‌ستین له شاره‌كانی واشینگتۆنی ئه‌مریكا و پاریسی فه‌ڕانسه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. به‌شداربووان به وتنه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین خوازیاری كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌سیتن بوون. له تل ئاویوی ئیسڕائیل بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ئازادی ئازیزانیان بوون. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل گه‌یشتۆته ٢٣ هه‌زار و ٨٤٣ كه‌س و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٦٠ هه‌زار تێپه‌ڕاندووه.