شه‌وی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سه‌دان كه‌س له دژبه‌رانی شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی به‌دیلگیراوانی ئیسڕائیلی ده‌ستی حه‌ماس، له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ئازیزانیان بوون.
ڕۆژی هه‌ینی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی سێ كه‌س له بارمته ئیسڕائیلیه‌كانی ده‌ستی حه‌ماس به فیشه‌كی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كان و دژبه‌رانی شه‌ڕ له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون. خۆپێشانده‌ران ده‌وڵه‌تی نتانیاهوویان به هۆكاری شكاندنی ئاگربه‌ست زانی و خوازیاری دسپێكردنهوهی دووباره‌ی دانووستانه‌كان بۆ گۆڕانی دیله‌كانی هه‌ر دوولا بوون.