ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زڵوه‌ر، دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا، شیلی و ژاپۆن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئه‌یاله‌تی میسووری ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م شیركه‌تی بۆئینگ كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پشتیوانیه‌كانی ئه‌مریكا له ئیسڕائیل و هه‌ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ كوشتنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نیشان داوه. هه‌وره‌ها له وڵاتی شیلی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له شاری سانتیاگۆ به‌ڕێوه برد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌كانی گرووپی “جی ٧” له وڵاتی ژاپۆن، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل بوون.