ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بوون.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئیسڕائیل، شه‌ش كه‌س له خۆپێشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ڕێگه نادرێت كه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه بچێت. شایانی باسه كه پاش كۆتایی ئاگربه‌ست، هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه ده‌ستی پێكرد به‌هۆیه‌وه ده‌یان فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و برینداربوون. ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیلیش خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.