کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه 2

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، شارومه‌ندانی سووری له‌ پارێزگای سۆوه‌یدا بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ به‌شار ئه‌سه‌د و دۆخی خراپی ئابووری خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌، هه‌زاران شارومه‌ندی سووری به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ مه‌یدانی ئه‌لكه‌رامه‌ی شاری سۆوه‌یدا خۆپێشاندانیان كردووه‌. ساڵی ڕابردووش خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه‌ چه‌ندین جار دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تیان داگیر كرد.