کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی ئیسڕائیل له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان

هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، ئاڵمان، ئێسپانیا و ئیتالیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.

ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ شاری ڕه‌فه‌ح و ١٢ كه‌سی كوشت و ٤٢ كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد. جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ‌كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و كۆمۆنیسته‌كانی نیۆیۆرك به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ دروشمی “ته‌نیا سۆسیالیزم ڕێگه‌ چاره‌یه‌، ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕابگرن”یان به‌رز كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ سانفڕانسیسكۆ و ئۆهایوو لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه‌ حیمایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی بایدن له‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رزكرده‌وه‌. له‌ شاره‌كانی مه‌نچستر و برایتۆنی به‌ریتانیا دژبه‌رانی شه‌ڕ خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و محاكمه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل به‌ تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

خۆپێشاندانی خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ ئاڵمان و نیووزله‌ند

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئارژانتین دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

خۆپێشاندانی موعه‌لیمان له‌ ئێسپانیا

-