هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، ئاڵمان، ئێسپانیا و ئیتالیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاری ڕه‌فه‌ح و ١٢ كه‌سی كوشت و ٤٢ كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد. جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له غه‌زه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و كۆمۆنیسته‌كانی نیۆیۆرك به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دروشمی “ته‌نیا سۆسیالیزم ڕێگه چاره‌یه، ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕابگرن”یان به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها له سانفڕانسیسكۆ و ئۆهایوو لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه حیمایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی بایدن له ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رزكرده‌وه. له شاره‌كانی مه‌نچستر و برایتۆنی به‌ریتانیا دژبه‌رانی شه‌ڕ خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و محاكمه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل به تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون.