کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ باكووری كوردستان و توركیا

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ شاره‌كانی جووله‌مێرگ له‌ باكووری كوردستان و ئیستانبوول له‌ توركیا، دژبه‌ دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی ده‌م پارتی رژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی كادیكۆی ئیستانبوول و شاری جووله‌مێرگ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای ١٩ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “محه‌ممه‌د ئاكیش” شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك، خۆپێشاندانیان كردووه‌ و دروشمه‌كانی “شاره‌دارییه‌كان مۆڵكی جه‌ماوه‌رن و ڕێگه‌ ناده‌ین داگیر بكرێن”، “بژی به‌رخۆدانی جووله‌مێرگ” و “كوردستان، گۆڕستانی فاشیسته‌كان”یان به‌رز كردووته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-