به بوونه‌ی هاتنی ڕۆژی ٢٥ نۆوامبر ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداری ژنان و پیاوان له‌و خۆپێشاندانه زۆر به‌رچاو بووه و به وتەی میدیاكانی فه‌ڕانسه ئه‌و ڕێژه‌یه چاوه‌ڕوانكراو نه‌بووه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه دژی شێوه‌كانی توندووتیژی جنسی و ڕه‌گه‌زی له كۆمه‌ڵگا، نێوماڵ و شوێنی كار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و خۆپێشاندانه له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی فێمێنیست، حیزبه چه‌په‌كان و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان ساز كرا.