کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

خۆپێشاندانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی له‌ ئاڵمان و تایوان

یه‌كیه‌تییه‌ك له‌ژێر ناوی “شه‌ڕ ڕاوه‌ستێنن” كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ٤٢ ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ “گرین پیس”، ڕۆژی  دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، خۆپێشاندانێكی ده‌یان هه‌زار كه‌سیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئاڵمان دژ به‌ هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئۆكراین به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢٥ هه‌زار كه‌س له‌ خۆپێشاندانه‌كانی “بڕلین”، “هامبوورگ”، “لایپزیگ”، “ئێشتووتگارد” و “فڕانكفۆرد”  به‌شداریان كردووه‌ و خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كه‌ “ولادیمیر پووتین” ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ڕاوه‌ستێنێت و هێزه‌كانی له‌ وڵاتی ئۆكراین بباته‌ ده‌ره‌وه‌.  له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ وڵاتی تایوان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ئۆكراین و مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “تایپه‌” و خۆپێشاندانیان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی خوێندكاران

komalah

تێكدانی كه‌سب و كاری هاووڵاتییانی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 32 هاووڵاتی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

بۆردوومانی ناوچه‌كانی پێنجوێن و باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی کرێکارێک بەتەزووی کارەبا له‌ هه‌ڵه‌بجه

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەک لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ئەهواز

komalah