ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ده‌یان هه‌زار شارومه‌ندی ئاڵمانی و فه‌ڕانسه‌وی دژبه لێدوانی ڕاستڕه‌وه توندئاژۆوه‌كان بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
پاش كۆوونه‌وه‌ی حیزبی ڕاستگه‌رای ئاڵمان له‌گه‌ڵ نئۆنازییه‌كانی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها بڕیار دانیان بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌ران، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی شار و شارۆچكه‌كانی ئاڵمانی گرته‌وه و له ١٦٠ شار و شارۆچكه‌ی فه‌ڕانسه‌ش دژبه‌رانی فاشیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانی ملیۆن كه‌سیان به‌ڕێوه برد. شایانی باسه كه گرووپه چه‌پ، فمێنیست و ئاناڕشیسته‌كان، هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین به‌شداری به‌رینیان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا بووه.