کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دانیشتووانی ناوچه‌داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوا دژبه‌ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، خۆپیشاندانێكی به‌رین دژ بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیه‌ و بەکرێگیراوه‌كانی لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوەچوو و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ڕه‌وڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران و برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانەكه‌ له‌ شاری عه‌فرین و دژی دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری، هه‌روه‌ها گرانی به‌های كاره‌با ده‌ستیپێكرد و زۆربه‌ی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی گرته‌وه‌. له‌ شاری عه‌فرین خۆپێشانده‌ران له‌ مه‌یدانی كاوه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دژی گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكان و ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان وته‌وه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج و خۆپێشانده‌ران له‌ وڵامدا بینای ئه‌نجۆمه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شاره‌‌یان سووتاند. لە شاریئیدلب، خەڵک بەرامبەر به‌ سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاپەڕین و داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی تورکیایان لە خاكی سوریا کرد. هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانیمارع،بابوجندرێسخه‌ڵكی ناڕازی ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و یرینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی دوو چالاكی كرێكاریی شاری بانه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كارمه‌ندانی موخابراتی كرماشان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی قه‌راردادی له‌ كرماشان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گونده‌كانی “ساین قه‌ڵا” و “تیكاب”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی به‌شی “میرئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری “سه‌لاسی باوه‌جانی”

komalah

دەستبەسەرکرانی ٤ كه‌سی خەڵکی کرماشان لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌

komalah