ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شه‌نگال به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك، خۆپێشاندانێكیان به‌ڕێوه‌برد و هێرشه‌كانی ئه‌رته‌ش و حكومه‌تی “كازمی”یان بۆ سه‌ر شه‌نگال به‌توندی مه‌حكووم كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه ڕایانگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی پێش ساڵی ٢٠١٤ی زاینی، به‌ڵام ئێمه ئەو ڕێککەوتنە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی ئێزه‌دییه‌كان پێشێل ده‌كات و مه‌به‌ستیان ته‌نیا ئه‌و هێزه ئێزدیانه‌یه كه له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه و ئێستا له دژی فه‌رمانه‌كه‌ی “كازمی” بوێرانه وه‌ستاونه‌ته‌وه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “شه‌نگال وڵاتمانه و ئاسایش هێزمانه” ، “ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، ئاشتیخوازین” و “بژی به‌رخۆدانی شه‌نگال” داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پشتیوانیان لێبكه‌ن.