ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی شاری ئسڵاڤووتیچ“ی ئۆكراین كه له‌م دوایانه له لایه‌ن سه‌ربازانی ڕووسه‌وه داگیركراوه، خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه له وڵاته‌كه‌یان بوون.
به پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی شاری “ئیسڵاڤووتیچ” به به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر و ئاڵای وڵاته‌كه‌یان دژی داگیركارییه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه درووشكیان وته‌وه. “ئه‌لكساندر پاولیڤۆك” سه‌رۆكی ئیداره‌ی نیزامی ده‌ورووبه‌ری “كییه‌ف” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ڕووسیه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌یان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و شاره‌داری ئه‌و شاره‌شیان ڕفاندووه و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه.