به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاری “جزیر” و “شرنا‌خ”ی سه‌ر به باكووری كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌های گاز و به‌رق ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شاره‌كانی “جزیر” و “شرنا‌خ” هێزه‌كانی پۆلیس ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به گازی فرمێسك‌ڕێژ و باتۆم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به وته‌ی ناڕازییان به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس دوو ژن به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.