کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی دانیشتووانی سه‌ریكانی” دژبه‌ گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری “سه‌ریكانی” له‌ ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان و كه‌می خزمه‌تگوزاری ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و  خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وی هێزه‌كانی توركیا و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ دوو ئه‌ندامی هێزه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیانكرده‌ سه‌ر دووكانێكی “زێڕفرۆشی” له‌ سه‌ریكانی و خاوه‌ن دووكانه‌كه‌یان كوشت و زێڕه‌كانیان دزی. پاش ڕووداوه‌كه‌ خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیازی محاكمه‌ی تاوانبارانی ڕووداوه‌كه‌ بوون. هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزاری له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی توركیا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایانكرد هێزه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌و شاره‌ بچنه‌ده‌ره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری ورمێ له‌ئاست بێئاوی

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری كامیاران له‌ئاست دۆخی خراپی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌

komalah

دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ئاست كه‌می سووته‌مه‌نی

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٨ كه‌س له‌ شاره‌كانی مهاباد و میاندووئاو

komalah

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

komalah

برینداربوونی ١٢ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

komalah