ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری ئاكرێ هاوشێوه‌ی شاره‌كانی ئه‌ربیل، دهۆك و زاخۆ دژبه هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ماڵی “پێشڕه‌و دزه‌یی” له نزیك هه‌ولێر و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و ڕووداوه نه‌فره‌ت و توڕه‌یی گه‌لی كوردی لێكه‌وته‌وه و هاونیشتمانیان له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ و ئاكرێ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.