ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، سه‌دان خۆێندكار له شاری تورینی ئیتالیا له ناڕه‌زایه‌تی به گیان له ده‌ست دانی هاوڕێیه‌كیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆێندكارانی شاری “تورین”ی ئیتالیا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گیان له ده‌ست دانی هاوڕێیه‌كیان به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌و كارخانه‌یه كه كاری ده‌كرد ده‌ربڕی و له ناوه‌ندی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌ڕووبوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.