کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌لاستین له‌ ئیسڕائیل، سوید و شیلی دژبه‌ ژنیۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌لاستین پاش هێرشه‌كانی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح و قوربانی بوون ده‌یان فه‌له‌ستینی له‌ زانكۆی ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ زانكۆی گۆتنبێرگی سوید له‌ ناوه‌ندی زانكۆ مانیان گرت و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له‌ غه‌زه‌ بوون. هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی شیلی سه‌دان خوێندكاری لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ شاری سانتیاگۆ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژبه‌ ئیسڕائیل به‌ڕێوه‌ برد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و سزادانی به‌رپرسانی ده‌ڵه‌تی ئیسڕائیل بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

-

برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ كارخانه‌ی فولادی ئالۆمینیۆم له‌ ئیتالیا

-

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتی نۆرویژ

-

خۆكوژی دوو خوێندكار له‌ زانكۆی هه‌مه‌دان

-

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی ژنانی ڕزیدنت له‌ زانكۆ زانیاری پزیشكی شیراز

-

هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی له‌ دیوانی باڵای وڵات

-