ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانى، چەمچەماڵ، کۆیە، هەڵەبجە، ئیدارەکانى ڕاپەڕین و گەرمیان دەستیپێكرد و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
بەیانی یه‌كشه‌ممه، خوێندكارانی كامپیی نوێی زانكۆی سلێمانی و پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى دەرگای ناوەندەکانیان داخست و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد. هەروەها، خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى کۆیە، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكاران خوازیاری پێدانی ده‌رماڵه له‌كاتی خۆیدا و دابه‌زینی ئاستی كرێ، ڕێگری له دەستێوه‌ردانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان لەنێو زانکۆ، بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆلێجه‌کان و ئەنجامدانی ڕیفۆرم لە پڕۆسەی خوێندنن.