كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پزیشكانی سوودان ڕایرگه‌یاند: له كاتی خۆپێشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌كی ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و لانیكه‌م ٣٨ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
له‌و خۆپێشاندانه كه سه‌دان كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه، ناڕازییان خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی غه‌یره نیزامی بۆ ده‌سه‌ڵات بوون. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه، گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری له سه‌رانسه‌ری سوودان به دوای كووده‌تا بووه. له خارتوومی پایته‌خت هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و گازی فرمێسك ڕێژ هه‌وڵیان دا خوپێشاندانه‌كه تێك بده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه “نێت بلاكز” ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه هیڵی ئه‌نترنت له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته تووشی كێشه بووه.