ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به دوای دابه‌زینی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی نرخی لیری توركیه له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ده‌سه‌ڵاتی “ڕه‌جه‌ب ته‌ییێب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیه دروشمیان وته‌وه.
به وته‌ی خۆپێشانده‌ران، به هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌و به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزتر ده‌بێته‌وه. به شوێن فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری توركیه بۆ ده‌ركردنی سفیرانی ١٠ وڵاتی ئۆروپایی، نرخی لیری توركی ٦.١ دابه‌زی و بۆ چه‌ند كاتژمێر ئه‌و نرخه گه‌یشته ٩.٧٥ له به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی. شایانی باسه كه لیری توركیه پێشتریش به هۆی بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌هره‌ی بانكی، تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی بوو.