هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی سوودان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نیزامییه‌كان و محاكمه‌ی تاوانبارانی كوشتنی خۆپێشانده‌ران له كاتی كووده‌تای ٢٥ی ئۆكتۆبر بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی سوودان بۆ تێكدانی خۆپێشاندانه‌كه گازی فرمێسك ڕێژ و ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌كار هێناوه به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی به‌ره‌و كاخی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی نیزامییه‌كان بوون. جێی ئاماژه‌یه‌كه له كاتی ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كان له سوودان تا وه‌كوو ئێستا لانیكه‌م ٧٩ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون.