کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی یۆنان و خوێندكارانی ئه‌مریكا دژبه‌ ئیسڕائیل

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئانارشیسته‌كانی یۆنان و خوێندكارانی زانكۆی كۆلۆمبیای ئه‌مریكا دژبه‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان شارومه‌ندی یۆنانی به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیلیان له‌ غه‌زه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوێندكارانی زانكۆی كۆلۆمبیا له‌ ئه‌مریكا كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا دژبه‌ ده‌ركردنی ١٥ خوێندكار مانیان گرتبوو، له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌. ناڕازیان به‌ خۆپێشاندان خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڕێكانیان بۆ زانكۆ و كۆتایی هێنان به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ و كه‌رانه‌ی باخته‌ری بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-