ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی یۆنان و ئێرانیانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له شاری ئاتێن دژبه ڕژیمه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ڕووسیه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تیه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان دژبه خۆپێشانده‌ران و كۆمه‌ڵكوژی ژنان و منداڵانی ئۆكراینیان له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و دژبه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی و ڕووسیه دروشمیان وته‌وه و هه‌نارده‌كردنی په‌هبادیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بۆ ڕووسیه و سه‌پاندنی ئێعدام‌یان به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به توندی ئیدانه كرد.