کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی گورجستان له‌ شاری تفلیس

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی گورجستان له‌ شاری تفلیس 1

ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ١٢٠ هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری تفلیس پایته‌ختی وڵاتی گورجستان، له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری په‌یوه‌ستبوون به‌ یه‌كیه‌تی ئۆرووپا بوون.

به‌رپرسانی باڵای یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشبه‌ممه‌ی خۆی له‌ شاری “بڕۆكسل”ی پایته‌ختی بلژیك، نۆێنه‌رایه‌تی وڵاتانی “ئۆكراین” و “مۆلداوی”یان له‌ ئه‌و ئیتجادییه‌ په‌سه‌ندكرد به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كانیان له‌ وڵاتی گورجستان به‌ كه‌م زانی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌رانی گورجستانی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی “ئیراكلی گاریباشویلی” دروشمیان وته‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی جیددی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌ ئیتجادییه‌ی ئۆرووپا بوون.