کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی گورجستان دژبه‌ یاسای “هۆكاره‌ ده‌ره‌كیه‌”كان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی گورجستان دژبه‌ یاسای هۆكاره‌ ده‌ره‌كیه‌كان 3

هه‌زاران شارۆمه‌ندی گورجستانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ تفلیسی پایته‌خت كۆبوونه‌وه ‌و دژبه‌ یاسای “هۆكاره‌ ده‌ره‌كیه‌”كان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌وته‌ی خۆپێشانده‌رانی ناڕازی، ڕاده‌ستكردنی ئه‌و لایه‌حه‌ به‌ پاڕله‌مان، یاساكانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ڕووسیه‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ كه‌ دژبه‌رانی به‌ سه‌ختی سه‌ركوت ده‌كرد و ڕێگه‌ ناده‌ین ده‌وڵه‌ت ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ دژبه‌ ئازادی میدیا و ڕۆژنامه‌یه‌ په‌سه‌ند بكات. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و پۆلیس به‌گازی فرمێسكڕێژ و ماشینی ئاوپاش به‌ره‌نگاری ناڕازیان بووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا ٦٦ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.