سه‌دان شارۆمه‌ندی ناڕازی خه‌ڵكی ژاپۆن ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ گوڵان به به‌دسته‌وه‌گرتنی دروشمی “نا بۆ دانووستانی ئه‌مپریالیستی جی ٧” و “نا بۆ شه‌ڕ دژی چین” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی هیرۆشیما و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێبه‌رانی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان ناسراو به “جی ٧” ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ژاپۆن كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ماشینی جه‌نگی ڕووسیه دا بسه‌پێنن. به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره “ولادیمیر زلنسكی” سه‌رۆك كۆماری ئۆكراین به‌شداری ئه‌و دانووستانه بێت و ڕێبه‌رانی جیهان مه‌به‌ستیان له‌و كۆبوونه‌وه گه‌یشتن به كۆده‌نگییه‌كی چڕ و پڕ بۆ ته‌حریم كردنی شیركه‌ته ڕووسیه‌كان و لاوازكردنی ئابووری ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندووه.