کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ داگیركارییه‌كانی توركیا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ داگیركارییه‌كانی توركیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، ده‌یان دانیشتووی شاری گرێ سپی داگیركراو له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌رانبه‌ر ده‌روازه‌ی سنووری توركیا كۆبوونه‌وه‌ و جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

دانانی باجی قورس له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی كاسبكارانی گرێ سپی و ئه‌شكه‌نجه، ئازار، ده‌ستدرێژی سێكسی، زیندان و ڕفاندنی شارومه‌ندان له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورك ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی گرێ سپی له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووری توركیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا بوون.