کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كانتۆنی فۆرات له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕێپوانێكی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی عێراق هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ست پێكردووه‌. ئه‌ردۆغان پلانی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیش، به‌ڵام گه‌ڵی ڕۆژئاوا به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ وڵامی هێرشه‌كانی ئه‌ده‌نه‌وه‌ و به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن و شكست به‌ پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك دێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-