کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ توركیا

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه و جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌، تل ته‌مه‌ر، شه‌دادی، ته‌ل به‌راك، هۆڵ، ده‌رباسیه، قامیشلوو، گڕكه‌، له‌گه‌، چه‌لاغا و ته‌ربه‌سپی دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی خۆپێشاندانیان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شاری عه‌فرین له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ساڵی ٢٠١٨ كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری داگیركه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیا و له‌ مانگی مارسی هه‌مان ساڵ دا له‌لایه‌ن توركیا و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته‌ داگیر كرا، له‌و ماوه‌یه‌ به‌ هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ له‌ زێدی خۆیان ئاواره بوون،‌ به‌ سه‌دان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دران و ده‌ستدرێژی كرایه‌ سه‌ر ده‌یان ژن و كچی كورد.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی شاخه‌وانانی سه‌قز به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی

-

گواستنه‌وه‌ی “عه‌بدۆلكه‌ریم كاكۆل” بۆ زیندانی شنۆ

-

گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ورمێ

-

له‌سێداره‌دانی ٣٦ كه‌س له‌ مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢

-

كۆبوونه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزان له‌ ئاران و بیدگوڵ

-

كوژران و برینداربوونی ١٢ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ئیلام

-