ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه و جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان له شاره‌كانی حه‌سه‌كه، تل ته‌مه‌ر، شه‌دادی، ته‌ل به‌راك، هۆڵ، ده‌رباسیه، قامیشلوو، گڕكه، له‌گه، چه‌لاغا و تهربهسپی دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی خۆپێشاندانیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه شاری عه‌فرین له ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ساڵی ٢٠١٨ كه‌وته به‌ر په‌لاماری داگیركه‌رانی ده‌وڵه‌تی توركیا و له مانگی مارسی هه‌مان ساڵ دا له‌لایه‌ن توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته داگیر كرا، له‌و ماوه‌یه به هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی ئه‌و شاره له زێدی خۆیان ئاواره بوون، به سه‌دان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دران و ده‌ستدرێژی كرایه سه‌ر ده‌یان ژن و كچی كورد.