ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له هه‌رێمه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ژنان پێشه‌نگی خۆپێشاندانێكی گه‌وره له ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بوون و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی.