کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی”

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ هه‌رێمه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ژنان پێشه‌نگی خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ له‌ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” بوون و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی.