به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عمران خان” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان، لایه‌نگرانی ناوبراو و خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی گوڵان له چه‌ند شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و پێنج كه‌س كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی پاكستان “عمران خان”ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ماڵی له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتداری دا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه به‌ڵام ماوه‌ی دوو ڕۆژه لایه‌نگرانی “عمران خان” له شاره‌كانی ئیسلام ئاباد و كه‌راچی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو بینای ڕادیۆی میللی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه سووتێندرا و تێكهه‌ڵچوونی قورس له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و نزیك به ٩٤٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.