ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، به‌هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی وڵاتی چیك، له‌ناڕه‌زایه‌تی به گرانی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ و یه‌كیێتی ئۆروورپا دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارۆمه‌ندانی ناڕازی خوازیاری بێلایه‌ن بوونی ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌یان له شه‌ڕی ئۆكراین و گرته‌نه‌به‌ری سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵی ئه‌و وڵاته بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان كرد له خه‌ڵكی چیك له هاوه‌رده‌كردنی گازی ڕووسیه دڵنیا بكه‌نه‌وه و له ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا بێنه ده‌ره‌وه.