ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی وڵاتی پرو له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌ده‌سه‌ڵات دوورخستنه‌وه‌ی “پدرۆ كاستیۆ” سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته، خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی “دینا بلوارته” و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دینا بلوارته” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی دسامبری ئه‌مساڵ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “پدرۆ كاستیۆ” سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ی دا و ئێستا ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه كه ناوبراو له به‌ندیخانه دایه و لایه‌نگرانی خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی “بلوارته” و ئازادی “كاستیۆن” و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، له حه‌وته‌ی داهاتوودا مانگرتنی سه‌ر‌انسه‌ری ده‌ست پێده‌كه‌ین. جێگای ئاماژه‌یه كه فه‌رمانی ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵات دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری پێشووی پرو له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ركرا و ده‌ستبه‌جێ جێگره‌كه‌ی له جێگه‌ی ناوبراودا سوێندی خوارد و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه، به‌وته‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و به ده‌یان كه‌س بریندار و خۆپێشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ست داوه.