ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی نیجریه دژبه گرانی و كه‌می خۆراك خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
له‌گه‌ڵ تووندبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئابووری له نیجریه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵاوسان و پێداویستیه‌كانی خۆراك و ده‌رمان، خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان دژبه ده‌وڵه‌تی ناكارامه‌ی ئه‌و وڵاته ڕاپه‌ڕین و هێرشیان كرده سه‌ر بانكی ناوه‌ندی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.