ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی به‌لووچستان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و ئوستانه دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و له چه‌ند شاری كوردستانیش خه‌ڵكی قاره‌مان دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بڵاوكرابۆوه، خه‌ڵكی بوێری به‌لووچستان دژبه كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕین و له شاری زاهیدان به هزاران كه‌س دژبه عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رزكرده‌وه و له‌شاره‌كانی سه‌راوان، خاش و ئێرانشار خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕهاتن و چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربوون، هه‌روه‌ها له په‌هره، چابه‌هار و ڕاسه‌ك شۆڕشگێڕان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگردا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و سنه‌ش دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دروشمیان وته‌وه.