ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی گوندی دێگولابی سه‌ر به شارستانی فه‌لارد له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به قه‌یرانی كه‌م ئاوی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان شارومه‌ندی ناڕازی به به‌ستنی جاده، ڕێگه‌یان له هاتووچۆی ئۆتومبێله‌كان گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و حه‌قاوه‌ی كه‌شاوه‌رزی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه وه‌زاره‌تی وزه ڕۆژی پێنجشه‌ممه هۆشداری به شارومه‌ندانی پڕمه‌سره‌ف دا و ڕایگه‌یاند: له داهاتوویه‌كی نزیك دا ناچار ده‌بن ڕۆژانه ١٢ ساعه‌ت به‌رق قه‌تع بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی مه‌سه‌ره‌فی ئاو و به‌رقیان زیاتر له ستاندارد بێت، ٤٠ هێنده‌ی نرخی دیاریكراو جه‌رێمه ده‌كرێن.