ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی وڵاتی مێكزیك دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه له شاری مێكزیكۆسیتی، به به‌رزكردنی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا كرێكارانی چه‌ندین كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵ له ئورووپا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ده‌ستیان له‌كار كێشابوو.